وابڕیاره له‌سه‌ره‌تای
ساڵی 2026ه‌وه له سوریا كار به چاپی دراوی نوێ بكرێت كه له‌جۆری ((10، 25، 50، 100، 200، 500))لیره‌ین، ئه‌وش دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ
له‌لایه‌ن عه‌بدولقادر حه‌سرییه پارێزگاری بانکی ناوەندی سوریا، پەردەر لەسەر دراوه نوێكانی وڵاته‌كه‌ی
لادا.
هەواڵ:KNNC
دراوه نوێكانی
سوریا كه شه‌ش جۆری كاغه‌زین و ههرجۆرێكیان به‌ره‌نگ و وێنه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌وانیتر
جیاده‌كرێته‌وه .
دراوی 10 لیره‌یی،
کە گوڵێکی دیمەشقی و پەپوولەیەکی تێدایە؛ جۆری ٢٥ لیره‌یی، وێنه‌ی شاتوویه‌ك و باڵنده‌یه‌كی
له‌سه‌ره؛ جۆری50 لیره‌یی وێنه‌ی لیمۆیه‌كی
له‌سه‌ره.
هه‌رچی جۆری 100
لیرەییه، گوڵێکی پەمو و وێنه‌ی كهلــــله ئاسكێكی له‌سه‌ره‌و، جۆری 200 لیرەییش
دار زەیتون و وێنه‌ی ئەسپێكی له‌سه‌ر نه‌خشێنراوه‌و دراوی جۆری 500 لیرەییهكهش گوڵه‌گه‌نم و
باڵنده‌یه‌كی خراوه‌ته سه‌ر.
سه‌باره‌ت به‌گۆڕینی
دراوه كۆنه‌كان به‌دراوه نوێیه‌كان . پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی جه‌ختی كرده‌وه
كه ماوه‌ی 90 رۆژ له‌به‌رده‌م هاوڵاتیاندایه بۆ ئه‌وه‌ی پاره كۆنه‌كانیان بكه‌ن
به‌دراوه نوێیه‌كه.
وتیشی کە ئاڵوگۆڕی
دراوی سوریا لە ڕێگەی 66 کۆمپانیا و هەزار فرۆشگای دیاریکراوەوە ئەنجام دەدرێت.
ڕوونیشیکردەوە، پرۆسەی
ئاڵوگۆڕی دراو لە 1ی 1ی 2026 دەستپێدەکات، بە لابردنی دوو سفر، بەمەش 100 لیرەی کۆن
یەکسان دەبێت بە یەک لیرەی نوێ.
جەختیشی لەوە کردەوە
کە ئاڵوگۆڕەکە بە تەواوی بەخۆڕایی دەبێت، لەگەڵ ماوەی ئیمتیازدا کە لەو ماوەیەدا هەردوو
دراوەکە پێکەوە كاریان پێده‌كرێت بۆ ئەوەی مامەڵەکان بە ئاسانی ئەنجام بدرێت.
ده‌ركردنی ئه‌و
دراوه نوێیانه‌ی سوریا له‌كاتێكدایه به‌های لیره‌ی سوری ته‌واو دابه‌زیوه‌و ئابوری
وڵاته‌كه‌ش دوچاری هه‌ڵاوسانێكی كوشنده بوه‌ته‌وه.
317 جار خوێندراوەتەوە