به‌پێی
ئامارێكی جیهانیی عێراق له‌سه‌ر ئاستی جیهان شه‌شه‌مین وڵات و له‌سه‌ر ئاستی
وڵاتانی عه‌ره‌بی دووه‌مین وڵاته له‌رووی هه‌رزانیی نرخی كاره‌باوه.
هەواڵ:KNNC
به‌پێی ئه‌و
خشته‌یه‌ی كه ماڵپه‌ڕی Global Petrol
Prices بڵاویكردوه‌ته‌وه، نرخی کارەبا لە عێراق دابەزیوە و گەیشتووەتە 0.014 دۆلار بۆ
هەر کیلۆوات کاتژمێرێک (کیلۆوات کاتژمێر)، به‌جۆرێك بۆ هەر کیلۆوات کاتژمێرێک بۆ یه‌كه‌ی
نیشتەجێبوون 0.015 دۆلاره و بۆ هەر کیلۆوات کاتژمێرێک بۆ موڵکی بازرگانی 0.046 دۆلاره.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه له ئاستی
جیهانی، ئەسیوپیا لە پلەی یەکەمدایە وەک هەرزانترین وڵات بۆ کارەبا و نرخی هەر کیلۆوات
کاتژمێرێک 0.005 دۆلارە. لە پلەی دووەمدا کوبا دێت كه نرخی0.006 دۆلاره بۆ هەر کیلۆوات
کاتژمێرێک، دواتر سودان بە 0.006 دۆلار.
هەردوو وڵاتی ئەنگۆلا و بۆتان نرخی هەر کیلۆوات
کاتژمێرێک 0.013 دۆلارە، عێراق لە پلەی شەشەم و قرقیزستانیش لە پلەی حەوتەمدا بە
0.017 دۆلار بۆ هەر کیلۆوات کاتژمێرێک.
بەرمودا له‌ساڵی 2025دا گرانترین
کارەبای هەبووە، بۆ هەر کیلۆوات کاتژمێرێک بە 0.500 دۆلار بوه، لە دوای ئەویش ئێرلەندا
دێت بۆ هەر کیلۆوات کاتژمێرێک بە 0.448 دۆلاره.
لە جیهانی عەرەبیدا سودان بە هەرزانترین
نرخی کارەبا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، عێراق پلەی دووەمی بەدەستهێناوە، دواتر سوریا
بە پلەی سێیەم دێت كه بۆ هەر کیلۆوات
کاتژمێرێک 0.019دۆلاره، پاشان میسر لە پلەی چوارەمدایە كه‌بۆ هەر کیلۆوات
کاتژمێرێک
0.023 دۆلاره، قەتەر لە پلەی پێنجەمدایە بە 0.032 بۆ هەر کیلۆوات کاتژمێرێک،
عومان لە پلەی شەشەمدایە بە 0.036 بۆ هەر کیلۆوات کاتژمێرێک .
98 جار خوێندراوەتەوە