له‌دیدارێكی
ته‌له‌فیزیۆنیدا سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌فه‌رمی ڕایگه‌یاند؛ ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه
ده‌كات و لایه‌نی سێیه‌میش له‌و هه‌ڕه‌شه‌یه ئاگاداری كردونه‌ته‌وه.
هەواڵ:KNNC
محه‌مه‌د
شیاع سودانی له‌و دیداره‌یدا دوپاتیكرده‌وه، هه‌ڕه‌شه‌كانی ئیسرائیل له‌دژی عێراق
به‌رده‌وامن و به‌غداش به‌وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڕه‌شانه ده‌كات
بۆ ئه‌وه‌ی وڵات له‌هه‌ر هێرش و په‌لامارێك به‌دوور بگیرێت.
له‌به‌شیكی
تری دیداره‌كه‌یدا سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق ئاماژه‌ی به‌هه‌وڵه‌كانی به‌غدا دا بۆ
رێكخستنی دیدارێك له‌نێوان واشنتۆن و تاران .
پێشتر
رۆژنامه‌ی شهرقلئهوشهت ئاشكرایكرد، كه ره‌نگه به‌م نزیكانه له‌لایه‌ن
ئیسرائیله‌وه هێرش بكرێته سه‌ر گروپه چه‌كداره‌كانی عیراق به‌ڵام ده‌زگای هه‌واڵگری
ئه‌م وڵاته ره‌تیكرده‌وه كه هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌ئارادا بێت بۆ سه‌ر عێراق.
1826 جار خوێندراوەتەوە