ئەمڕۆ شەممە 27ـی کانوونی یەکەمی
2025، پەرلەمانی عێراق کارنامەی یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ڕاگەیاند.
هەواڵ: KNN
پەرلەمانی
عێراق، کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە 29ـی کانوونی یەکەمی 2025، یەکەم
کۆبوونەوەی خۆی دەکات، بەپێی کارنامەکەش، دوای خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی
پیرۆز، بڕگەی یەکەمی دانیشتنی پەرلەمان سوێندی ئەندامانی پەرلەمان دەبێت.
بڕگەی
دووەمیشی، هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و جێگرەکەی دەبێت.
سەرۆک کۆماری عێراق لە مەرسومێکی
کۆماریدا ڕۆژی 29ـی ئەم مانگەی وەک یەکەم کۆبوونەوەی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق
دیاریی کردووە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و دوو جێگرەکەی.
بڵاو بونەوەی کارنامەی یەکەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق لە کاتێکدایە تا ئێستا لایەنەکان نەگەیشتون بە رێکەوتن
هاوکات ئەمڕۆ ڕۆژنامەی "شەرقول ئەوسەت" بڵاویکردەوە، هەڵکشانی ناکۆکییەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکان مەترسیی تێپەڕاندنی وادە دەستوورییەکانی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دروست کردوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، عەرەبی سوننە هێشتا لەسەر کاندیدێکی کۆدەنگ بۆ سەرۆکی پەرلەمان ڕێکنەکەوتون
107 جار خوێندراوەتەوە