کەشناسیی هەرێمی
کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە ڕایگەیاند: لە ئێوارە و شەوی ئەمڕۆوە
شەپۆلێکی توندی بەفروسەرما گۆڕانکاری تەواوی بەسەردا دێت و بەفربارین دەگاتە
ناوەندی بەشێکی زۆری ناوچە ئاوەدانییەکان.
هەواڵ:KNNC
کەشناسیی هەرێمی
کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە ڕایگەیاند: شەپۆلێکی بەفروباران تەواوی
هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان وە هەروەها ناوەندی دهۆک , سلێمانی, هەڵەبجە وە
دەوروبەری هەولێر و کەرکوکیش، دەگرێتەوە لەگەڵ نمە باران لەناوچە نزمەکانی هەرێم پاشان بۆ کاتەکانی شەو کاریگەری لاواز دەبێت
ناوچە شاخاوییەکان نەبێ دابارینی کرێوە بەردەوامی دەبێت
پێشبینیشی کردوە
بڕی بەفربارین بۆ ناوچە شاخاویی و نیمچە شاخاوییەکان 15 بۆ 30 سم بەفر بێت.
کەشناسیی وتوشییەتی
لەم شەپۆلەدا پلەکانی گەرما 5 بۆ 8 پلەی سیلیزیی دادەبەزن و لە بەشێکی ناوچەکان
دەچنە ژێر سفری سیلیزیی.
لای خۆشییەوە
شاڵاو هیدایەت شارەزای بواری کەشناسیی بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: لە ئێستادا هەرێمی
کوردستان لەژێر کاریگەریی شەپۆلێکی سەرمای تونددایە و لەمشەوەوە دەگۆڕێت
و شەپۆلێکی بەفربارینی چڕ ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و پێشبینی دەکرێت ئەمشەو تەواوی ناوەندی ناوچە
ئاوەدانییەکانی ڕاپەرین بەرگی سپی بپۆشن بەبەفر لەگەڵ بەشێکی تری زۆرینەی زۆری
ناوچەکانی کوردستان، کە کاریگەرییەکەی بۆ سنوری ناوچەکانی هەولێر وڕاپەرین و کۆیه
زیاتر لەکاتەکانی دوانیوەڕۆ بەولاوە دواتر بۆ سلێمانی و کەرکوک و گەرمیان و هەڵەبجەش
لە درەنگانی ئێوارە و شەودا دەبێت و بەفرابرین زۆرتر ناوچە بەرزەکان دەگرێتەوە.
شاڵاو هیدایەت
ئاماژەی بەوەذاوە، ئەو ناوچانەی کە بەفریان لێنابارێت لە شارە جیاوازەکان، کە
زیاتر لە باشور و ناوەڕاستی گەرمیان و بەشیکی کەرکوک و هەولێرن، ئەوا بارانی باش و
زستانەیان لێدەبارێت.
کەشناسەکە
لەبارەی شەپۆلی داهاتوی باران و بەفر ئاماژەی بەوەدا، هەروەها 31 ی ئەم مانگە واتا
دووبەیانی تا 2 ی 1ی 2026 شەپۆلێکی دیکەی بەفروباران و سەرما تەواوی هەرێمی
کوردستان دەگرێتەوە...
730 جار خوێندراوەتەوە