دو ئه‌فسه‌ری سوپای پێشوی عێراق سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچوو

KNN : Kurdish News Network
07:04 - 28/12/2025
کوردستان
+
-

دو به‌رپرسی پێشوی به‌عس به‌تاوانی جینۆسایدكردنی بارزانییه‌كان سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچوو

 

هەواڵ:KNNC

 

كەریم كاوە بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، ڕایگەیاند، لە دادگایی باڵای تاوانەكانی عێراق لە شاری بەغدا، بەشدارييان لە دادگاییكردنی دوو تۆمەتبار بە پلەی لیوا بە ناوەكانی "شاكر تەها یەحیا و سەعدوون سەبری جەمیل" كردووه‌، كە دەستیان هەبووە لە جینۆسایدكردنی بارزانییەكان.

 

 

به‌وته‌ی ناوبراو دادگا بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ تاوانباران "شاكر تەها یه‌حیا و سەعدون سەبری جەمیل" دەركردوه‌ بە تاوانی بەشدارییان لە جینۆساید و كۆمەڵكوژی بارزانییەكان.

402 جار خوێندراوەتەوە