نرخی دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و لە
کەمتر لە هەفتەیەدا نزیکەی دوو هەزار دینار چووەتە سەر نرخەکەی و لە هەندێک ئاڵوگۆڕگەی
دراویش بە سەرو 145 هەزار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هەواڵ:KNNC
نرخی دۆلار ناجیگیرە لە بازاڕەکانی هەرێمی
کوردستان و عێراق لە بەرزبوونەوەیەکی خێرادایە عێراق، ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی
بازاڕدا، هەر 100 دۆلارێک بەرامبەربوو بە 143 هەزار و 750 دینار و لە دوینێوە
زیاتر لە هەزار دینار چووەتە سەر نرخەکەی و سەرەتای دوێنێ 100 دۆلار بە 142 هەزار و
500 دیناربوو.
بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەو ناجێگیرییە لە 23ی
ئەم مانگەوە بەردەوامە و نرخی هەر 100 دۆلارێک لە 142 هەزار و 50 دینارەوە بووەتە
143 هەزار و 750 دینار واتە بە نزیکیی دوو هەزار دینار نرخەکەی بەرزبووەتەوە.
ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی کە نرخی فەرمی دۆلار لە
عێراق هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە و ئێستا لە بەشێک لە ئاڵوگۆڕگەکانی
هەرێمی کوردستان و عێراق هەر 100 دۆلارێک بە زیاتر لە 145 هەزار دینار ماماڵەی
پێوەدەکرێت
502 جار خوێندراوەتەوە