موقته‌دا سه‌در له‌پۆستێكیدا كه له‌تۆڕی
كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس بڵاویكردوه‌ته‌وه ده‌ڵێت؛ له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌ی ساڵی نوێی
زاینیدان و به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه پیرۆزبایی له‌گه‌لی عیراق و مه‌سیحییه‌كان به‌تایبه‌تی
ده‌كه‌م.
هەواڵ:KNNC
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: من باوه‌ڕم وایه‌و له‌و
بڕوایه‌شدام كه عێراق وڵاتی مه‌سیحی و سه‌رجه‌م ئایینه‌كانی تریشه ،هه‌ریه‌كه‌و
به‌پێی ماف و ئه‌ركی خۆی .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه كه هاوڵاتیانی
مه‌سیحی له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتر به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه ده‌ژین و هه‌ر پێشێلكارییه‌كیش
له‌لایه‌ن هه‌ندێكیان كه دوای ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ
ئیسرائیل ده‌كه‌ن یاخود وه‌سفی هاوڕه‌گه‌زخوازو پشتیوانی له‌گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن ،
ئه‌وانه نوێنه‌رایه‌تی مه‌سیحییه‌كان و ئێمه‌ش ناكه‌ن.
به‌وته‌ی موقته‌دا سه‌در مسوڵمان و مه‌سیحییه‌كان
باوه‌ڕێكی تۆكمه‌یان به‌هه‌ردو ئایینی
ئاسمانیی موحه‌مه‌د و عیسا هه‌یه كه له‌پێناو چاكسازی و ئاشتی و دادوه‌ری
و شكۆمه‌ندیدا هاتوون.
53 جار خوێندراوەتەوە