وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند، بەهۆی دوایین شەپۆلی بارانبارین
لە بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان زیاتر لە 100 ملیۆن مەترسێجا داهاتی ئاو
کۆگاکراوە.
هەواڵ: KNN
ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە پشت
بەستن بە داتاکانی بەڕێوەبەرایەتی
گشتی بەنداوو کۆگاکانی ئاو راگەیەندراوێکدا
بڵاویکردەوە و ڕایگەیاند “لە دوایین شەپۆلی باران و لافاوی هەرێمی کوردستان بە
رێژەیەکی باش داهاتی ئاو لە سەرچاوەکانەوە زیادیان کردووە و کۆگاکردنی ئاو لە
بەنداوەکان ئاستێکی بەرزتریان تۆمارکردووە
ئاماژە بەوەشکراوە، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، بەکاریگەری دوایین شەپۆل لە
هەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان، زیاتر لە 100 ملیۆن مەتر سێجا داهاتی ئاو
کۆگاکراوە، دەربەندیخان 60 سم و دوکان 85 سم
و بەنداوی دهۆک 16 سم و گۆمەسپان 60 سم ، ئاستی ئاو زیادیکردووە
ڕونیشیان کردوەتەوە، بەنداوە بچوکەکانیش لە سنووری گەرمیان، سلێمانی،
هەولێر و دهۆک کە توانیان بە سەلامەتی شەپۆلی لافاوەکە تێپەڕێنن، زۆربەیان پڕبوون
ئەوانی تریش زیادیان کردووە و ئاویان لێ کۆگا کراوە
جەختیشیکردەوە، کاریگەریی شەپۆلەکە رۆژانی داهاتووش بۆ زیادکردنی
ئاوی بەنداوە گەورەکان بەردەوامە، هەرێمی کوردستان بە کەشێکی تەڕەوە و بوژانەوەی
سەرچاوەکانی ئاو پێدەنێتە ساڵێکی نوێ.
641 جار خوێندراوەتەوە