عێراق پۆستەکانی پەرلەمان یەکلایی دەکاتەوە

KNN : Kurdish News Network
03:41 - 29/12/2025
عێراق
+
-

ئەمڕۆ لە عێراق پۆستەکانی پەرلەمان یەکلایی دەکرێتەوە و سەرۆکی تەمەنی پەرلەمانیش دەڵێت دانیشتنەکە بە کراوەی ناهێڵنەوە و ئەمڕۆ سەرجەم پۆستەکان یەکلا دەکرێنەوە.


هەواڵ:KNNC


ئەمڕۆ لە کاتژمێر 01:00ی پاشنیوەڕۆوە زەنگی یەکەمین کۆبوونەوەی پەرلەمان لێدرا و کۆبوونەوەکە بە بەشداریی 292 کاندیدی دەرچوو لە کۆی 329 کاندیدی دەرچوو دەستیپێکرد، دواتر بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی سوێندی یاساییان خوارد و بوونە پەرلەمانتار.

 

دانیشتنەکە بەردەوامیی هەبوو عامر فایزیش وەک بەتەمەنترین کەس دانیشتنەکەی بەڕێوەبرد.

 

موسەننا سامەڕائی کاندیدی سوننەکان لەگەڵ ئەوەی یەکێک بوو لە کاندیدە بەهێزەکان، بەڵام کشانەوەی خۆی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا کە لەسەر داوای سوننە و شیعە و لە بەرژەوەندی هەیبەت حەلبوسی لە پڕۆسەکە کشاوەتەوە.

 

دواتر دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دەستیپێکرد و کێبڕکێکە لەنێوان هەریەک لە هەیبەت حەلبوسی و سالم عیساوی عامر عەبدولجەباردابوو.

هاوکات کوردیش شاخەوان عەبدوڵڵای وەک تاکە کاندیدی پۆستی جێگری دووهەمی سەرۆکی پەرلەمان دیاریکرد.

لەگەڵ ئەوەشدا هەریەک لە موحسین مەندەلاوی و یاسر مالکی و عەدنان فەیحان کاندیدبوون بۆ پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان و پێش کێبڕکێکە یاسر مالکی کشانەوەی خۆی ڕاگەیاند...

15 جار خوێندراوەتەوە