هاوردەکردنی زیاتر لە 10
جۆری بەرهەمی کشتوکاڵیی قەدەغەکرا و وەزارەتیش دەڵێت ئامانجیان ساغکردنەوەی
بەرهەمی ناوخۆیە.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق
بەپێی پلانی زستانە هاوردەکردنی 11 بەرهەمی کشتوکاڵیی بۆ وڵات قەدەغەکرد و
ڕایگەیاند ئامانجیان ساغکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆیە.
لەوبارەیەوە مەهدی سەمەد
قەیسی ڕاوێژکار لە وەزارەتی کشتوکاڵ ڕایگەیاند: ئەو بەرهەمانەی وەزارەت هاوردەکەردنیانی
قەدەغەکردوە، بریتین لە چەوەندەر، شێلم، كاهو، كەلەرم،
قەیسی، كولەكە، باینجان، پەتاتە، هێلكە، مریشک، هەنگوین و خورما.
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە، بڕیارەکە بەپێی بڕی
پێداویستی ناوخۆ گۆڕانکاریی بەسەردا دێت و هەرکات بڕەکانیان کەمبوویەوە، ئەو ڕێگە
بە هاوردەکردنیان دەدرێتەوە....
582 جار خوێندراوەتەوە