عێراق لە داهاتدا گرفی نییە و بەشی دابەشکردنی موچە و پرۆژەکانی دەوڵەت دەکات

KNN : Kurdish News Network
10:14 - 27/12/2025
عێراق
+
-

 

ڕاوێژکارێکی سەرۆکوەزیران دەڵێت داهاتەگشتییەکان بەسە بۆ دابینکردنی پێدوایستییەکانی دەوڵەت کە ترلیۆنان دینارە و بەشی موچە و پڕۆژەکان دەکات، هەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ زیادکردنی داهاتی نانەوتیی بۆ بەرزکردنەوەی دارایی وڵات.

 

هەواڵ:KNNC


مەزهەر محەممەد ساڵح ڕاوێژکاری دارایی محەممەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: داهاتی گشتیی ئێستا پێداویستییە سەرەتاییەکانی دەوڵەت دابیندەکات بە پلەی یەکەم مووچە و خانەنشینی و خەرجییەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی، کە کۆی گشتی مانگانە نزیکەی هەشت ترلیۆن دینارە.

 

وتیشی، ئەم پابەندبوونانە سەرەڕای گرنگییان، تەنها بەشێک لە بارگرانی دارایی گشتی پێکدەهێنن پابەندییەکانی دیکەش بریتین لە خزمەتگوزاری قەرزە گشتییەکان، پاشەکەوتە نەدراوەکان، خەرجییەکان بۆ کارە لۆجستییە گرنگەکان لە چوارچێوەی بودجەی کردارییدا جگە لە خەرجکردن بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنان کە پەیوەندییان بە خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانەوە هەیە.

 

ڕاوێژکارەکەی سودانی ئاماژەی بەوەشکرد بەردەوامن لە هەوڵەکانی کۆنترۆڵکردنی خەرجییە گشتیەکان، لەڕێگەی پێداچوونەوە و وردبینیکردن پێی بەپێی ستاندارد و کارە لەپێشینەکان و کارایی خەرجییەکان، زیادکردنی داهاتی نانەوتیی، ئەوانەش دڵنیای دەدەن لەوەی کە پڕۆسەی خەرجییە پێویستەکان بە شێوەیەکی جێگیر و بەردەوام جێبەجێ دەکرێن، سەربەخۆ لە هەڵاوسانە خولییەکانی داهاتی نەوت.


جەختیشی کردەوە کە بڕیارەکەی ئەم دواییەی ئەنجومەنی وەزیران قۆناغێکی نوێ لە بەڕێوەبردنی سیاسەتی دارایی دەهێنێتە کایەوە کە بە چەمکی چەسپاندنی دارایی ناسراوە، ئەو ڕێبازە ئامانجی ئەوەیە کە وردە وردە کورتهێنانی دارایی لە کورتخایەندا کەمبکاتەوە و دیسپلینی دارایی لە درێژخایەندا پتەوتر بکات، ئەمە جگە لە پەرەپێدانی ستراتیژی قۆناغ بە قۆناغ بۆ کەمکردنەوەی باڵانسی قەرزی گشتیی، ئەم ڕێبازە پایەیەکی بنەڕەتییە بۆ گەیشتن بە پرەنسیپەکانی بەردەوامیی دارایی و بەهێزکردنی دارایی گشتی، بەوەش توانای دەوڵەت بۆ جێبەجێکردنی ئەرکە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی لە هەمان کاتدا مسۆگەرکردنی سەقامگیری گشتیی ئابووریی نیشتمانییە......

99 جار خوێندراوەتەوە