بە ئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی چوارچێوەی هەماهەنگی
کۆدەبێتەوە و تاووتوێی پرسەکانی پەرلەمان و حکومەت دەکرێت.
هەواڵ:KNNC
سەرچاوەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند: ئێوارەی
ئەمڕۆ هاوپەیمانییەتییەکە جارێکی دیکە کۆدەبێتەوە و تاووتوێی پرسەکانی پەیوەست بە پاش هەڵبژاردن دەکات.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشداوە، کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان چوارچێوەکە
لە ماڵی عەمار حەکیم بەڕێوەدەچێت.
بە وتەی سەرچاوەکە لە دانیشتنی ئەمڕۆی
چوارچێوەکەدا تاووتوێی پرسی پۆستی جێگری یەکەم و دووهەمیی سەرۆکی پەرلەمان دەکرێت
کە یەکێکیان پشکی کوردە.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئامادەکاریی دەکرێت بۆ یەکەمین
دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دووسبەینێدا تا هیچ گرفتێکی دەستوریی دروست
نەبێت.
هەوڵەکانیش بەو ئاڕاستەیەن کە پێشوەختە لایەنەکان ناوی سەرۆکی
پەرلەمان و دوو جێگرەکەی پێشوەختە ڕێکبکەون...
1060 جار خوێندراوەتەوە