وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق هاوردەکردنی 11 بەرهەمی قەدەغەکرد

KNN : Kurdish News Network
12:31 - 27/12/2025
عێراق
+
-

هاوردەکردنی زیاتر لە 10 جۆری بەرهەمی کشتوکاڵیی قەدەغەکرا و وەزارەتیش دەڵێت ئامانجیان سەغکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆیە.

 

 

هەواڵ:KNNC


وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بەپێی پلانی زستانە هاوردەکردنی 11 بەرهەمی کشتوکاڵیی بۆ وڵات قەدەغەکرد و ڕایگەیاند ئامانجیان ساغکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆیە.

 

لەوبارەیەوە مەهدی سەمەد قەیسی ڕاوێژکار لە وەزارەتی کشتوکاڵ ڕایگەیاند: ئەو بەرهەمانەی وەزارەت هاوردەکەردنیانی قەدەغەکردوە، بریتین لە چەوەندەر، شێلم، كاهو، كەلەرم، قەیسی، كولەكە، باینجان، پەتاتە، هەروەها هێلكەی، مریشک، هەنگوین و خورما.

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە، بڕیارەکە بەپێی بڕی پێداویستی ناوخۆ گۆڕانکاریی بەسەردا دێت و هەرکات بڕەکانیان کەمبوویەوە، ئەو ڕێگە بە هاوردەکردنیان دەدرێتەوە....

25 جار خوێندراوەتەوە