بڕی
بارانبارینی ئەمساڵی سلێمانی 300 ملیمی تێپەڕاند و دوو هێندەی پار باران باریوە.
هەواڵ:KNNC
لە سەرەتاکانی
وەرزی زستاندانین و شەپۆلی بارانبارین بەردەوامە، بە بارانبارینی چەند کاتژمێری
ڕابردوو بڕی بارانبارین لە سنوری سلێمانی 300 ملیمی تێپەڕاند و گەیشتە 303.7 ملیم لە
کاتێکدا پار ئەم کاتە تەنها 166.7 ملیم باران باریبوو، واتا چەند ملیمێک کەمترە لە دوو
هێندەی پار.
جیا لەوەش بڕی
بارانبارینی ئەمساڵی سلێمانی لە سەرەتاکانی وەرزی زستاندا نزیکە لە تێپەڕاندنی
هەموو بارانی وەزری دابارینی پار، کە بۆ تەواوی ساڵەکە 350 ملیم باران بوو...
93 جار خوێندراوەتەوە