عومرەکارێکی دیکەی کورد گیانی لەدەستدا و تا ئێستاش لەمساڵدا 14
عومرەکاری کورد گیانیان لەدەستداوە.
هەواڵ:KNNC
تەها سەعید ئەحمه‌د، بەڕێوەبەری نوسینگەی حەج و عومرەی پارێزگای
سلێمانی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگەیاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه،
عومرەکارێکی کورد بەناوی سەرگوڵ عه‌بدوڵا حەمە کەریم، له شاری مه‌دینه‌ی سعودیه
كۆچی دوایی كرد.
ئه‌وه‌شی خستوەته‌ڕوو، ئه‌و عومره‌كاره رۆژی 16ی ئه‌م مانگه جەڵتەی
مێشک لێیداوه و دوای مانەوەی نزیکەی 11 ڕۆژ لە نەخۆشخانە ئەمڕۆ کۆچی دوایی کردوە.
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان لە
سەرەتای ساڵی 2025ەوە تا ئێستا 14 عومرەکاری کورد لە کاتی بەجێهێنانی عومرە یاخود
لەڕێگەی چوون و هاتون گیانیان لەدەستداوە...
129 جار خوێندراوەتەوە