ساڵح موسلیم دەڵێت پڕۆسەی ئاشتیی و ڕۆژئاوا دوو شتی جیان و تورکیا تێکەڵیان
دەکات و دەستوەردانەکانی تورکیا بوونەتە گرفت لەبەردەم سەقامگیریی سوریا و
پێکدادانەکانی حەلەب دوای سەردانی وەزیرە تورکەکانیش بە سەلمێنەری ئەو ڕاستییە
ناودەبات.
هەواڵ:KNNC
ساڵح موسلیم ئەندامی
دەستەی سەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکراتی-پەیەدە ڕایگەیاند: دەستوەردانەکانی
تورکیا لە سوریا بوونەتە بەربەستی سەرەکیی لەبەردەم ڕێککەوتنی کورد و دیمەشق و
ناهێڵن سەقامگیریی بەدیبێت، ئەنقەرە پرۆسەی چارەسەریی و ئاشتیی لە باکوری کوردستان
و تورکیا دەبەستێتەوە بە ڕۆژئاوای کوردستان و سوریاەوە لە کاتێکدا پرسەکان جیاوازن
و نابێت تێکەڵبکرێن.
ساڵح موسلیم
وتیشی دوای ڕێککەوتنەکەی 10ی ئازار تورکیا هەوڵی تێکدان و نەگەیشتنە ئەنجامی
ڕێککەوتنەکەی کرد چونکە خۆی بەشیک نەبوو لێی، بەڵام کە زانی کورد و دیمەشق خواستی
ڕێککەوتنیان ڕاستیینەیە ئەو کات تورکیاش زمان و مامەڵەی لەبارە پرسەکە گۆڕانکاریی
بەسەرداهات.
سەرکردە
کوردەکەی ڕۆژئاوا ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر تورکیا بەڕاستی دەیەوێت لە سوریا ئارامیی
و ئاشتیی بەرقەراربێت ئەوا دەبێت واز لە دەستوەردانەکانی بهێنێت، چونکە ڕێگری
سەرەکیی ئەوە، بینیشمان کە کێشەی گەڕەکە کوردنیشینەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییەی حەلەب،
ڕاستەوخۆ دوای سەردانی وەزیرانی بەرگریی و دەرەوەی تورکیا و سەرۆکی میت دروستبوو، لەگەڵ ئەوەشدان تورکیا دەبێت بە باشی ئەو ڕاستییە بزانێت کە ئارامیی ڕۆژئاوا و سنورەکان بە سودی ئەویشە.
ساڵح موسلیم لەبارەی
جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 10ی ئازارەوە وتی، مەرجە سیستمی دەسەڵاتداریی ناناوەندیی
بێت، هەروەها ئامادەیی دیمەشق بۆ پرسەکە بەستراوەتەوە بەوەی تا چەند دەتوانێت
کاریگەریی تورکیا لەسەر پرسەکە لابدات و سەربەخۆ بڕیار بدات...
96 جار خوێندراوەتەوە