مستەفا قەرەسو: کورد هەموو هەنگاویکی بۆ ئاشتیی ناوە و دەوڵەتی تورکیا بێهەڵوێستە

KNN : Kurdish News Network
10:08 - 27/12/2025
کوردستان
+
-

سەرکردەیەکی پەکەکە دەڵێت کورد و تەڤگەر هەموو هەنگاوێکیان لەپێناو ئاشتیی ناوە نەک تورکیای بێتیرۆر بەڵام دەوڵەت هەڵوێستی ناڕوونە، تا ئێستاش مەرجی سەرەکیی کورد بەرێوەبردنی پڕۆسەکەیە لەلایەن عەبدوڵڵا ئۆجالانەوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

مستەفا قەرەسو ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کورسدتان-کەجەکە ڕایگەیاند: کورد و پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە هەموو هەنگاویکیان ناوە لەپێناو ئاشتیی و چارەسەریی نەک ئەوەی دەوڵەت پێی دەڵیت تورکیای بێتیرۆر، لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا دەوڵيت هیچ هەنگاوێکی گەورەی نەناوە و هەڵوێستیان ناڕوونە، ئەگەرچی دەوڵەت باخچەلی پێشنیاری کرد عەبدوڵڵا ئۆجالانی ڕێبەری گۆشەگیرکراو بچێتە پەرلەمان و و قسە بکات، دوای ئەوەش ڕێبەری پەکەکە هەموو هەنگاوکانی نا و ئەوەش زیاتر پڕۆسەکەی پێشخست، بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی گەورەی لەو جۆرە لەلایەن دەوڵەتەوە نەنراوە.

 

قەرەسو وتیشی، لە کاتێکدا باسی ئاشتیی دەکرێت گۆشەگیریی لە ئیمراڵی بەردەوامە و هیچ بەرەوپیشچوونێک نییە، ئەوان مافی هیوا نادەن، ڕاستە شاندەکان دێن و دەچن بەڵام ئەوە بەس نییە ئیمە باس لە خوشک و برایەتی دەکەین کەواتە دەبێت ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان لە هەلومەرجێکی ئازاددا پڕۆسەکە بەڕێوەببات، کورد خواستی بۆ ئاشتیی بەهێزە و دەبێت لایەنی بەرامبەریش بەو شێوەیە بێت.

 

لەبارەی مامەڵەی جەهەپەوە سەرکردەکەی پەکەکە وتی، مامەڵەی جەهەپە زۆر دواکەوتووانەیە ئەوان باسی دیموکراسییان دەکرد و نەچوونە ئیمراڵی، ئۆزگور ئۆزەلی سەرۆکی جەهەپە دەیوت مادام کورد دەڵێت کێشە هەیە و پرسمان هەیە کەواتە هەیە و دەبێت چارەسەربکرێت" کەواتە بۆچی ئەو قسانەیان ناکەنە کردار؟ بۆچی هەمان ئە ڕەخنانەی لەلایەنەکانی دیکەیان دەگرت، ئێستا وایانکردوە لە خۆیاندا بوونی هەبێت؟ لەوبارەیەوە قەرەسو وتی ئێمە ناتوانین بڵێین هەموو شتەکان ئەرێنین بەڵام جارێ هیچی دیکە ناڵێین....

66 جار خوێندراوەتەوە