پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له‌مزگه‌وتێكی
تایبه‌ت به‌عه‌له‌وییه‌كان له‌شاری حومس له سوریا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویداو به‌هۆیه‌وه
6 كه‌س كوژران 21ی تریش بریندار بوون ، ئه‌نجومه‌نی
باڵای ئیسلامیی عه‌له‌وییه‌كان ته‌قینه‌وه‌كه‌ی سه‌ركۆنه‌كرد و به‌كارێكی
تیرۆریستی ناویبردوه‌و
دواشی له‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردوه ده‌ستوه‌ردان بكات
و سنورێك بۆ پێشێلكاریییه‌كانی سوریا دابنێت.
به‌پێی میدیاكانی سوریا ته‌قینه‌وه‌كه
له‌ئه‌نجامی كرده‌یه‌كی خۆكوژی بووه له‌نێو مزگه‌وته‌كه‌دا و وه‌زاره‌تی ناوخۆی
ئه‌و وڵاته‌ش پشتڕاستیكرده‌وه كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه 27 كه‌س بوونه‌ته
قوربانی و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردوه.
له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی ده‌سه‌ڵاتی
كاتیی له‌سوریا كه‌مینه‌كانی ئه‌و وڵاته دوچاری هێرش و تاوانكاری جۆراو جۆر ده‌بنه‌وه‌و
له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردودا به‌هه‌زاران هاوڵاتی دروزو عه‌له‌وی و مه‌سیحی كوژراون.
119 جار خوێندراوەتەوە