هادی عامری دەڵێت بە هیچ شێوەیەک هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی قبوڵ ناکەن و بەپێچەوانەوە
دەبێت کۆتایی بە ئەرکی هاوپەیمانان بێت لە عێراق و هەرچی زووە وڵاتەکە بەجێ بهێڵن.
هەواڵ:KNNC
هادى عامرى سه‌رۆكى
هاوپه‌یمانى فه‌تح و سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر لەبارەی چەکدانانی گروپەچەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند: هەموو
ئەوانەی لەبارەی حەشدی شەعبییەوە باس دەکرێن تەنها دەنگۆن و ئەگەریش بابەتەکە
ببێتە ڕاست بە هیچ جۆرێک چەکدانان ڕوونادات و هەڵوەشاندنەوەی ئەو گروپە ناکەن، چونکە
دامەزراوەیەکی فەرمییە.
هادی عامری
وتی"هه‌ركه‌س بڵێت ده‌بێت حه‌شدى شه‌عبى هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، ئێمه پێى ده‌ڵێین
ڕێزى خۆت بگره و هه‌رگیز شتێكى وا قبوڵناكه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕیارێكیش هه‌بێت
بۆ چه‌كدانان، ئێمه ڕه‌تیده‌كه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره دەرەکیی بێت، چونكه
ده‌بێت ئه‌وه بڕیارى حكومه‌ت و گه‌لى عێراق بێت".
هادی عامری
ئاماژەی بەوەشکرد، مه‌رجه‌عى باڵاى ئایینى په‌یامى پێداون لەبارەی چەکدانان و وتویانە،
ده‌بێت چه‌ک ته‌نها له‌ده‌ستى ده‌وڵه‌تدابێت و ئەوانیش وەک هاپەیمانییەتی فەتح
لەگەڵ ئەوەدان کە چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدابێت ئەوەش مەرجدارە و بەستراوەتەوە
بە بوونی هاوپەیمانان لە عیراق.
لەو بارەیەوە
سەرکردەکەی شیعە پەیامی توندی دایە هاوپەیمانان و وتی، "سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌وان
كۆتایی به‌ئه‌ركیان بهێنن له‌عێراق، هه‌رچه‌ند خۆیشیان پێشتر وتیان له‌مانگى ئه‌یلولى
ئه‌مساڵ كۆتایی به‌ئه‌ركه‌كه‌یان ده‌هێنن، به‌ڵام وا ساڵ کۆتایی دێت هێشتا لێرەن،
هەرکات ئەوان پابەندی بڕیار و بەڵێنی خۆیان بوون ئینجا ئەرکی گروپەچەکدارەکان
دەستپێدەکات و لەگەڵ دەوڵيتی خۆمان دەبین کە عێراقە نەک وڵاتانی دەرەوە و فشارەکانیان."
137 جار خوێندراوەتەوە