وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم ئاماده‌كاری بۆ ڕۆژانی پشو ده‌كات

KNN : Kurdish News Network
10:05 - 23/12/2025
کوردستان
+
-

وەزارەتی تەندروستی “بەبۆنەی سەری ساڵی زاینینی و جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح، پیرۆزبایی لە کەسوکار و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و پزیشکان و پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی و سەرجەم هاووڵاتیان دەکات و ده‌ڵێت هیواخوازن ساڵی ئایندە ببێتە ساڵی خۆشگوزەرانی و تەندروستی باش بۆ هەموولایەک.

 

هەواڵ:KNNC 

 

وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌راگه‌یه‌نراوێكیدا كه‌ ئه‌مشه‌و بڵاویكرده‌وه‌ رایگه‌یاندوه‌ هاوڵاتیان و دامودەزگاکانی تەندروستی ئاگاداردەکەینەوە کەوا ڕۆژانی پشووی فەرمی هەمان ڕۆژانی پشووە کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوە.


بۆ ئەم مەبەستە نەخۆشخانە و دامودەزگا تەندروستیەکان رادەسپێردرێت کە دەوامی ئێشکگری دەبێت بۆ کارئاسانی هاوڵاتیان و بەرژەوەندی گشتی بەپێی جێبەجێکردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە:

دانانی لێژنەی بەدواداچوون لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتیە گشتیەکان و نەخۆشخانەکان.

بۆ هەرکارێکی پێویست و لەناکاو پێویستە هێڵی گەرمی پەیوەندی هەبێت.

لەکاتی پێویستدا کۆگاکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی کراوە بن لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان.

پابەندبوونی پزیشکانی پسپۆڕ و نیشتەجێی دێرین و خولاو و پەرستار و کارمەندانی تەندروستی بە دەوامی ئێشکگری.

هاتنەژوورەوەی ڕاگەیاندن تەنها لە ڕێگای هەماهەنگی بەشی ڕاگەیاندنی هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکان دەبێت.

ئاماری ڕۆژانە دەبێت لەماوەی (٢٤) کاتژمێر لەڕێگای پەیوەندی مۆبایلەوە لە (٨) ی بەیانی تاکوو (٨) بەیانی رۆژی دواتر ڕەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکان.

ڕۆژانە فۆرمی تایبەت بە ئامارەکان ڕەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکان.

ئامادەباشی بۆ ئەمبولانس و دابینکردنی گاز و بەنزین بکرێت.

بەدواداچوونی بەردەوام بۆ پڕۆژەکانی خاوێنکردنەوە و دابینکردنی خۆراك بکرێت.

هێڵەکانی مۆبایلی بەرپرس و (مستلم)ی بەشەکان کراوە بێت و وەڵام بدرێتەوە.

نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆرینگە دەرەکیەکان کراوەبن و هەموو سەردان و زانیاریەکان تایبەت بە نەخۆش تۆمار بکرێت.

سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیاوی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە پێویستە بەشێوەی ئێشکگری کراوەبێت.

بانکی خوێن و خزمەتگوزاری دابینکردنی خوێن پێویستە بەشێوەی ئێشکگری کراوەبێت.

سەنتەرەکانی شوشتنی گورچیلە پێویستە بەشێوەی ئێشکگری کراوەبێت.

تیمەکانی فریاگوزاری و هێڵی (١٢٢) بەردەوام دەبن لە ئەرك و کارەکانیان بە شێوەی (٢٤) کاتژمێری وە هۆبەی پزیشکی فریاکەوتن خشتەی دابینکردنی تیمەکانی دادەنێت بۆ شوێنەکانی پێویست و گەشتیاری.

تیمەکانی (پشکنینی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و نەخۆشیە گوازراوەکان و چاودێری تەندروستی) بەردەوام دەبن لە بەدواداچونەکانیان بەشێوەی ئێشکگری.

پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ئاوارەکان لە کەمپەکان بەردەوام دەبێت.

94 جار خوێندراوەتەوە