وەزارەتی دارایی
و ئابوریی هەریم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و سبەینێش داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغداد
دەکرێت.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتی
دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند:
سبەینێ داهاتی نانەوتیی مانگی تشرینی یەکەم-10 دەخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق.
وەزارەت
وتویەتی کە بڕی پارەکە ( 120،000،000،000 ) سەدو بیست ملیار دینارە و بەشێوەی کاش
دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی
ناوەندیی عێراق.
چاوەڕوان
دەکرێت لەپاش ناردنی 120 ملیار دینارەکە بەغدادیش دەست بە ڕێکارەکانی خەرجکردنی
موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بکات کە بڕەکەی نزیکەی ترلیۆنێک دینارە....
43 جار خوێندراوەتەوە