حكومه‌تی ئه‌مریكا مه‌رجی هه‌یه بۆ دیاریكردنی ئه‌و كه‌سه‌ی له‌داهاتودا ده‌بێته
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و تائێستاش شیعه‌كان له‌سه‌ر دیاریكردنی كه‌سیك بۆ ئه‌و
پۆسته ڕێكنه‌كه‌وتوون.
هەواڵ:KNNC
به‌پێی راپۆرتێكی
عه‌ره‌بی جدید ، له‌كۆبونه‌وه‌ی نێوان مارك ساڤایا نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ
عێراق و جۆ وێڵسن ئه‌ندامی كۆنگرێس جه‌خت
له‌سه‌ر ئه‌وه‌كراوه‌ته‌وه كه رێگه نادرێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی
داهاتوی عێراق سه‌ر به‌ئێران و گروپه وابه‌سته‌كانی
بێت و به‌هه‌مان شێوه‌ش نابێت
هیچ وه‌زیرێك له‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی داهاتوی ئه‌م وڵاته سه‌ر به‌و لایه‌نانه
بن به‌پێچه‌وانه‌وه واشنتۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و حكومه‌ته‌و سه‌رۆكوه‌زیرانه‌كه‌ی
ناهات و له‌هه‌مان كاتیش‌دا سزای سیاسی و ئابوری به‌سه‌ر عیراقدا ده‌سه‌پێنێت.
هه‌مان سه‌رچاوه
پشت به‌ستو به‌لێدوانی وته‌بێژی هاوپه‌یمانیی نه‌سر رایگه‌یاندوه " كهتاوهكوئێستا
لایه‌نه شیعه‌كان له‌سه‌ر دیاریكردنی كه‌سایه‌تییه‌ك بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران
رێكك نه‌كه‌وتوون .
سه‌رچاوه‌یه‌كی
دیپلۆماسی له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق به‌عه‌ره‌بی جدیدی راگه‌یاندوه"
ئیداره‌ی واشنتۆن فشاره سیاسی و ئابورییه‌كان له‌سه‌ر عیراق چڕكردوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
حكومه‌تی داهاتوی عیراق به‌دور بێت له‌هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێكی ئێران.
744 جار خوێندراوەتەوە