باڵیۆزی ڕوسیا لە عێراق: ژمارەیەک شەڕکەری عێراقی لە جەنگی ئۆکرانیادا کوژراون

KNN : Kurdish News Network
10:20 - 19/12/2025
عێراق
+
-

باڵیۆزی ڕوسیا لە عێراق کوژرانی ژمارەیەک شەڕکەری عێراق لەنێو ڕیزەکانی سوپای وڵاتەکەیان لە جەنگی ئۆکرانیا ئاشکرا کرد و دەڵێت؛ ئامادەین ڤیزا بۆ خانەوادەی کوژراوەکان دابین بکەین.

ئێلبروس کۆتراشێڤ، باڵیۆزی ڕوسیا لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا دەڵێت: ژمارەیەک شەڕکەری عێراقی لە جەنگی ئۆکرانیادا کوژراون کە هەرچەندە ژمارەیان زۆر نییە، بەڵام مۆسکۆ لەسەر بنەمای مرۆیی ڤیزای بۆ خانەوادەی کوژراوە عێراقییەکان دابین کردوە.



دەشڵێت: پێشتر باڵیۆزخانەی عێراق لە مۆسکۆ هۆشدارییەکی فەرمی ئاراستەی هاوڵاتیانی عێراقی نیشتەجێی ڕووسیا کردبو کە نەکەونە داوی ئەو هەوڵانەی کە دەیانەوێت عێراقییەکان بۆ ناو جەنگی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا ڕابکێشن، بەڵام هەندێک کەس هەر پەیوەندییان بە سوپاوە کردوە.



بەپێی ئامارە نافەرمییەکان نزیکەی پێنج هەزار عێراقی لەبەرامبەر پارە و پێدانی مافی مانەوە چونەتە نێو ڕیزەکانی سوپای ڕوسیا و لە بەرەکانی جەنگ شەڕ دەکەن، ئەوە جگە لەوەی لە ئۆکرانیاش بە هەمان شێوەی ژمارەیە

39 جار خوێندراوەتەوە