هاکان فیدان پەیامی
توند بە هەسەدە دەدات و دەڵێت ئارامییمان تاقی مەکەنەوە و ناچارمان مەکەن هێرش بکەینە
سەرتان.
هەواڵ:KNNC
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی
تورکیا ڕایگەیاند، تورکیا نایەوێت جارێکی دیکە پەنا بۆ کردەوەی سەربازی ببات لە دژی
هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە و دەبێت هەسەدەش لەوە تێبگات و بزانێت چی دەکات.
هەکان فیدان وتی کە پێویستە
هەسەدە ئارامیی تورکیا تاقی نەکاتەوە چونکە هەمیشە بژاردەی سەربازیی لەبەردەم
تورکیادا هەیە هەرکاتیش گەیشتە تینیان ئەوا هێرش دەکەنە سەر نەیارەکانیان و هەر
هۆکارێک کە مەترسیی بێت بۆ ئاساییش و سەقامگیریی تورکیا.
وەزیری دەرەوەی تورکیا
جەختی لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 10ی ئازاری نێوان کورد و حکومەتی سوریا کردەوە و
وتی دەبێت هەرچی زووە هەموولایەک پابەندی ئەو ڕێککەوتنەبن...
1147 جار خوێندراوەتەوە