سەدان ئۆتۆمبێل لە لافاوەکەی چەمچەماڵدا زیانیان بەرکەوتوە و لەیەنی پەیوەندیداریش دەڵێت ئۆتۆمبێل هەیە زیانی 20 ملیۆن دیناری بەرکەوتوە.
هەواڵ:KNNC
عومەر عەلی، بەڕێوەبەری هاتوچۆی چەمچەماڵ ڕاگەیاند: بۆ خەمڵاندنی زیانەکان، لیژنەیەکی پسپۆڕ لە بەڕاد و ئەفسەرانی شارەزای هاتوچۆ لە سلێمانییەوە چوونەتە چەمچەماڵ و لە چەند شوێنێک پشکنینیان بۆ ئۆتۆمبێلە زیانلێکەوتووەکان کرد، لە ماوەی سێ ڕۆژیشدا تەواوی ئۆتۆمبێلە زیانلێکەوتووەکان تۆمارکراون کە ژمارەیان 651 ئۆتۆمبێلە.
وتیشی، جیاوازییەکی زۆر هەیە لەنێوان ئەو زیانانەی بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوتووە، ئۆتۆمبێل هەیە لاندکرۆزەرە و ئەو زیانانەی بەریکەوتوون تاوەکو 20 ملیۆن دینار دەخەمڵێندرێت، ئۆتۆمبێلی دیکەی وەک ئۆپڵی بێسەرەتاش تۆمارکراون کە نرخی ئۆتۆمبێلەکە ئەگەر بفرۆشرێت سێ ملیۆن دینارە....
23 جار خوێندراوەتەوە