باران و سەرمای توند ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات

KNN : Kurdish News Network
09:30 - 18/12/2025
کوردستان
+
-

شەپۆلی باران و سەرمای توند ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و بەفربارینی فراوان ناوچەکە دەگرێتەوە.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

ماوەی چەند ڕۆژێکە سەرمای توند و ڕەشەبایەکی بەهێز ڕووی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان کردوە کە لە هەندێک ناوچە پلەکانی گەرما بۆ ئاستی بەستن دادەبەزن، و بەپێی پێشبینییەکانیش ئەو کەشەی ئێستا لە ناوچەکەی جاری بەردەوامیی دەبێت.

 

لای خۆشییەوە کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: شەپۆلەکەوە لەمشەوەوە تا یەکشەممەی داهاتوو زۆر بەهێز دەبێت و پلەکانی گەرما بۆ ژێری سفری سیلیزی دادەبەزن و لە سلێمانی دەگاتە 3 پلە خوار سفر.

 

لەبارەی نوێترین پێشبینییەکان بۆ کەشوهەوا کەشناس پشتیوان پێنجوێنی بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: لە 10 ڕۆژی سەرەتای مانگی یەکەمی ساڵی نوێوە واتا دوو هەفتەیەکی دیکە، یەکەمین شەپۆلی سەرمای توند و بەهێزی ئەمساڵ ڕوو لە تەواوی هەرێمی کوردستان دەکات.

 

لەبارەی بارانبارینیشەوە ئەو کەشناسە ئاماژەی بەوەکرد، شەپۆلەکە تەنها بریتی نییە لە سەرما، بەڵکو بەفروبارانیشی لەگەڵە و لەو وادەیەدا شەپۆلی نوێی بارانبارین ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات.

پشتیوان پێنجوێنی وتیشی، ئە شەپۆلی بەفربارینی بۆ ناوچە جیاوازەکان پێیە، بە تایبەت بۆ ناوچە سنوریی و شاخاوییەکان و لە ناوەندی هەندێک لە شارەکانیش بەفر دەبارێت....

2731 جار خوێندراوەتەوە