عەبدوڵڵا ئۆجالان: چارەسەری پرسی کورد و دیموکراسییەت گرێدراوی یەکترن

KNN : Kurdish News Network
01:21 - 16/12/2025
کوردستان
+
-

عەبدوڵڵا ئۆجالان دەڵێت چارەسەری پرسی کورد و دیموکراسییەت گرێدراوی یەکترن و دەبێت کورد ڕێگەی خۆبەڕێوەبەریی پێبدرێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

پەروین بوڵدان پەرلەمانتاری سەر بەپارتی یەکسانی‌و دیموکراسیی گەلان-ده‌مپارتى جەختی لەسەر ڕۆڵی سەرەکی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە کردەوە لەسەرەتای دەستپێکردنی هەوڵەکانی چارەسەری کێشەی کورد کردوه‌تەوە، لە زاری ئۆجالانەوە ڕایگەیاندوە، دەرفەتەکە مێژوویی یە و نابێت لەدەستبچێت.

 

 

پەروین بوڵدان ئۆجەلان خاوەنی تێڕوانینێکی ژیرانەیە، ئامانجی لێی کشانەوەی پەکەکە لەشەڕو گواستنەوەی کێشەکە بۆ بواری یاسایی‌و سیاسی، چارەسەرکردنی لەچوارچێوەی پەرلەمان‌و یەکخستنی واقیعی کورد لەناو شەرعییەتی کۆمای تورکیادا، بەوپێیەش دەرگا بۆ کۆمارێکی دیموکراتی‌و ئاشتییەکی بەردەوام دەکرێتەوە.

 

سەبارەت بەسوریا، بوڵدان باسی لەگفتوگۆکانی تایبەت بەیەکخستنی ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان لەگەڵ دەسەڵاتی دیمەشق کرد، بەهەڵەی زانی هەردوو پرسی سوریاو تورکیا جیابکرێنەوەو جەختی لەسەر ئەرێنیبونی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کردەوە و ئامادەیی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کورد و دیمەشق دەربڕیوە، بە مەرجی دیموکراسیی و نیازپاکی....

149 جار خوێندراوەتەوە