ئەمڕۆ ڕۆژی ئاڵای کوردستانە

KNN : Kurdish News Network
09:04 - 17/12/2025
کوردستان
+
-

ئەمڕۆ ڕۆژی ئاڵای کوردستانە و لە تەواوی هەرێمی کوردستان بە ئەنجامدانی چالاکی جۆراوجۆر بۆنەکە بەرزڕادەگیرێت.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

 

ئەمڕۆ 17ی کانونی یەکەم، وەک ڕۆژی ئاڵای کوردستان دیاریکراوە، ساڵانە بەم بۆنەیەوە لە هەرێمی کوردستان و دامودەزگا فەرمییەکان، ئەمڕۆژە بەرز ڕادەگیرێت و چالاکی جۆراوجۆر ئەنجامدەدرێت.

 

 

لە ساڵی 1999، پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە بڕیارێک ئاڵای فەرمی هەرێمی کوردستانی ناساند، لە ساڵی 2009دا پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا ڕۆژی 17ی کانونی یەکەمی هەمووساڵێک وەک ڕۆژی ئاڵا دیاریبکرێت، هەروەها لەو ڕۆژەدا سەرجەم ئاڵاکانی فەرمانگە و دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان بگۆڕدرێن و نوێبکرێنەوە.

 

 

هۆکاری دیاریکردنی ئەمڕۆژە بۆ ڕۆژی ئاڵای کوردستان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە 17ی کانونی یەکەمی 1947 ئاڵای کوردستان لەسەر دامودەزگاکانی کۆماری مەھاباد ھەڵکرا، بۆیە هەمووان لەو ڕۆژەدا ئاڵای كوردستان هەڵدەكەنەوە...

308 جار خوێندراوەتەوە