پەیامی ڕۆژی ئاڵای كوردستان
هاونیشتمانیانی خۆشەویست
ئەمڕۆ (17)ی كانوونی یەكەم، لەكاتێكدا یادی ڕۆژی ئاڵای پیرۆزی كوردستان دەكەینەوە، نیشتمانەكەمان لەبەردەم وەرچەرخان و ئاڵنگاری گەورەی ناوچەیی و ناوخۆییدایە. ئاڵای كوردستان لای ئێمە تەنها هێمایەكی نەتەوەیی نیە، بەڵكو پەیمانی پاراستنی شكۆی مرۆڤی كورد و دابینكردنی دادپەروەریە.
بۆ بەشەكاوە ڕاگرتنی ئاڵای كوردستان و پاراستنی شكۆی نیشتمان، ئەركمانە كار بكەین بۆ بە دامەزراوەكردنی وڵات و كاراكردنەوەی پەرلەمانێكی بەهێز و كاریگەر كە نوێنەرایەتیكردنی ڕاستەقینەی هاوڵاتیانی كوردستان بێت و چاودێری حكومەت بكات.
لەم ڕۆژەدا، ئەوە بیر دەهێنینەوە كە پێویستە لەژیر سایەی ئاڵای كوردستاندا هەموو تاكێكی ئەم گەلە بە ئازادی بژی، ژیان و بژێوی و كەرامەتی هاوڵاتی پارێزراوبێت و یاساش وەك یەك بەسەر هەموواندا جێبەجێ بكرێ. پێویستە ئەم ڕۆژە هاندەری ڕیگرتن بێت لەوەی سامانی ئەم وڵاتە بەهەدەربدرێت و تەنها دەسەڵات لە خێر و بیری ئەم نیشتمانە سودمەندبن و زۆرینەی خەڵك و مووچەخۆران لە میحنەتدا بژین.
لەم ڕۆژەدا سڵاو و وەفا بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەنێرین
هەر بەرز و شەكاوەبێت ئاڵای كوردستان
بزوتنەوەی گۆڕان
١٧ی ١٢ی٢٠٢٥
48 جار خوێندراوەتەوە