دەمپارتی بۆ دەوڵەتی تورکیا: ئاشتیی تەنها بێدەنگکردنی چەک نییە

KNN : Kurdish News Network
10:48 - 16/12/2025
کوردستان
+
-

دەمپارتی دەڵێت دەبێت پەلەبکرێت لە چەسپاندنی مافەکان و چەکدانان ئامانج نییە و سەرەتایە.

 

هەواڵ:KNNC

 

گوڵستان کڵیچ کۆچیگیت، جێگری هاوسەرۆكی فراكسیۆنی پەرلەمانی پارتی یەكسانی دیموكراتی-دەم پارتی لە نوێترین لێدوانیدا ڕووی قسەکانی کردە دەوڵەتی تورکیا و ڕایگەیاند: قۆناغیکی درێژمەودا لەپێش تورکیایە و تەنها بێدەنگکردنی چەکەکان ئامانج نین و ئەوانەشی بەو جۆرە بیردەکەنەوە هەڵەن، پێویستە پەرلەمانی تورکیا پەلەبكات لە دەركردنی یاسای یەکگرتنی دیموکراسی، چونکە بێدەنگکردنی چەکەکان ئامانجەکە نییە بەڵکو سەرەتای پڕۆسەیەکی دوورودرێژە.

 

 

گوڵستان کڵیچ وتیشی، ئامانجی ڕاستەقینەوە کورد و دەمپارتی ئاشتییەکە کە لەسەر بنەمای یەکسانیی و دادپەروەرئی و سازانی کۆمەڵایەتی بنیادبنرێت و هیج جیاوازییەک لەنێوان پێکهاتەکاندان نەکرێت دەشبێت هەمووان بۆ ئەو ئامانجە تیبکۆشن چونکە ئاشتی بۆ هەمووانە نەک تەنها کورد کۆتاییهاتنی شەڕیش بەخێری ئەوانەیە کە دژی شەڕن...

104 جار خوێندراوەتەوە