راوێژكارێكی سودانی: 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌هه‌مو چاپه‌كانیه‌وه‌ یه‌ك به‌هایان هه‌یه‌

KNN : Kurdish News Network
10:17 - 16/12/2025
عێراق
+
-

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ی ئێن ئێن له‌راپۆرتێكیدا ئاماژه‌ی به‌و جیاوازییه‌ كرد كه‌ له‌نرخی 100 دۆلای سپی و شیندا هه‌یه‌ له‌بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی هه‌رێمی كوردستان

مه‌زهر محەمەد ساڵح - راوێژکاری دارایی و ئابوریی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هەموو چاپەکانی دۆلار کە لە بازاڕەکاندا مامەڵەیان پێوە دەکرێت، هەمان هێزی یاساییان هەیە و هەر جیاوازییەک لە نرخدا بە پارەسەندن و فێڵکردن لە بازاڕە نافەرمییەکاندا دادەنرێ و سەرپێچییەکی یاسایی ئاشکرایە.

 

راشیگه‌یاند؛  دەسەڵاتە داراییەکان رێگەی فەرمییان بۆ وەرگرتنی سکاڵای هاوڵاتییان لەسەر هەر کارێکی نایاسایی لە بازاڕی دراودا داناوە و بەردەوامن لە زیادکردنی چاودێری بەسەر دەروازە داراییەکاندا.

 

له‌ئاستێكی تردا ئیحسان شه‌مران یاسری جێگری پێشوتری پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عیراق رایگه‌یاند: دابه‌زاندنی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار ده‌بێته‌ هۆی زیان گه‌یاندن به‌یه‌ده‌گی بانكی ناوه‌ندی و لاوازكردنی توانای ئابور عیراق بۆیه‌ پێویسته‌ نرخی راسته‌قینه‌ی 100 دۆلار له‌نێوان 200 بۆ 250 هه‌زار دیناری عیراقیدا بێت.

332 جار خوێندراوەتەوە