دەوڵەت باخچەلی دەڵێت بەفەرمیکردنی
زمانی کوردی واتا پارچەکردنی تورکیا و بەهیچ شێوەیەک زمانی دیکە ناخەنە ئاستی
زمانی تورکیی و بابەتە نەژادییەکان تێکەڵی سیستم ناکەن.
هەواڵ:KNNC
دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی
نەتەوەپەرستی تورکیا-مەهەپە لەبارەی هەنگاوەکانی چارەسەریی دژایەتی خۆی بۆ خوێندن
بە زمانی کوردیی دەربڕی.
دەوڵەت باخچەلی لە
ڕاپۆرتێکی پارتەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە، قسەکردن و دەربڕینی ڕۆژانە بە زمانی دایک شتێکی
ئاسایی یە بەڵام خوێندن بە جیا لە زمانی تورکیی واتا دابەشبوونی یەکگرتوویی و پارچەپارچەکردنی
تورکیا و ئەوەش هێڵی سورە و ڕێپێدراونییە.
لە ڕاپۆرتەکەیدا، مەهەپەدا زۆر بە زەقی دژایەتی هەر هەوڵێکی خوێندن و بەفەرمیبوونی زمانی کوردی
کردوە و ئاماژەکراوە بەوەی، فرەزمانیی لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی دابەشبوونی دەوڵەت،
چونکە خوێندن بە زمانی دایک بۆ دەوڵەتی فیدراڵییە و لەگەڵ دەوڵەتی تورکیادا نایەتەوە،
بۆیە پێداگرن لەسەر یەکزمان بوونی دەوڵەت کە تورکییە و تیکەڵنەکردنی نەژاد بە
پەروەردە و سیستمی دەوڵەت...
484 جار خوێندراوەتەوە