سامانە سروشتییەکان: زیاتر لە 600 هەزار خێزان نەوتیان وەرگرتوە

KNN : Kurdish News Network
11:18 - 16/12/2025
کوردستان
+
-

وەزارەتی سامانەسروشتییەکان بری نەوتی دابەشکراوی ئەمساڵی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: تا ئێستا زیاتر لە 120 ملیۆن لیتر نەوتی سپیان بەسەر خێزانەکانی ناوچە جیاوازەکاندا دابەشکردوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

 

دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان بەردەوامە و وەزارەتی سامانەسروشتییەکانیش لە بڵآوکراوەیەکیدا بڕی ئەو نەوتەی بڵاوکردەوە کە تا ئێستا بەسەر خێزانەکاندا دابەشکراون.

 

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەداوە، تا ئێستا زیاتر لە 120 ملیۆن لیتر نەوتیان بەسەر زیاتر لە 600 هەزار خێزان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێم دابەش کردوە.

 

بەپێی ئەو زانیارییانەی وەزارەتی سامانەسروشتییەکان خستویەتییەڕوو، نزیکەی 32 ملیۆن لیتر لە هەولێر، زیاتر لە 16 ملیۆن لیتر لە سۆران، زیاتر لە 49 ملیۆن لیتر لە سلێمانی، زیاتر لە 5 ملیۆن لیت لە هەڵەبجە، نزیکەی 16 ملیۆن لیتر لە دهۆک و زیاتر لە 2 ملیۆن لیتر لە زاخۆ دابەشکراوە.

 

لەبارەی ئەو خێزانانەشی تا ئێستا نەوتیان وەرنەگرتوە، وەزارەت ئاشکرایکردوە، کە تا ئێستا 488 هەزار و 252 خێزان لە تەواوی کوردستان ماون کە نەوت وەربگرن.

 

دابەشکردنی نەوت لە هەریمی کوردستان بەهەبوونی کارتی زیرەکیی نەوتە و بۆ هەر 200 لیتریک دەبێت 103 هەزار لەلایەن هاووڵاتییانەوە بدرێتە حکومەت...

122 جار خوێندراوەتەوە