گەورەڕاوێژکاری ئەردۆغان
دەڵێت ئەوەی لە تورکیادا هەیە کۆتاییهێنانە بە تیرۆر نەک چارەسەری پرسی کورد، ئەوانەی
جیاواز بیردەکەنەوە بە هەڵەداچوون و کورد شوێنی ئەو چوار دەوڵەتەیە کە تیایەتی.
هەواڵ:KNNC
محەمەد ئوچوم گەورەڕاوێژکاری
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکكۆماری توركیا لەبارەی پرۆسەی چارەسەریی ڕایگەیاند: کێشەی
کورد کێشەیەکی دەرەکیی یە کە سیستمی سەرمایەداریی بەسەر تورکایدا سەپاندوییەتی،
دەوڵەتى توركیا وەک پرسی کورد مامەڵەی لەگەڵ ئەو پڕۆسەیە ناكات، بەڵکو کۆتاییهێنانە
بە تیرۆر و بەوشێوەیەش مامەڵەی لەگەڵ کردوە،
وتیشی، ئەوانەی هەوڵدەدەن
ئامانجی تورکیایەکی بێتیرۆر بە چارەسەرکردنی پرسی کوردەوە ببەستنەوە و لەو
ڕێگەیەوە بیانەوێت ناسنامەی خۆیان بەدەستبهێنن ئەوا بە هەڵەداچوون و بە مەبەست
لەسەر هەڵە دەڕۆن، یانیش ئەوەتا ڕاستییەکان نابینن.
لەبارەی ماف و خاکی
کوردەوە ڕاوێژکارەکەی ئەردۆغان وتی، بیرۆکەی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی بیرۆکەیەکی
جیهانیی سەرمایەدارییە كە ئیسرائیل پشتیوانی دەكات، شوێن و دەوڵەتی کوردی لە تورکیا،
تورکیایە، سوریا دەوڵەتێکە بۆ کوردەکانی ناوی، بە هەمان شێوە کوردەکانی عێراقیش
عێراق دەوڵەتیانە و ئێرانیش دەوڵەتی کوردەکانی وڵاتەکەیە، دەبێت هەمووان بە باشی
ئەو ڕاستییە بزانن کە بابەتی کورد لەوە زیاترنییە.
محەممەد ئوچوم لە
بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتی، لەپاش
تێپەڕاندنی قۆناغی ڕاگوزەری تورکیای بێتیرۆر چارەسەری پرسی کوردی وڵاتە
هەرێمییەکانی دەرەوەش بەو ئاڕاستەیە كۆتایی دێت کە پێویستە...
1303 جار خوێندراوەتەوە