ژەنەراڵ دان کین - سەرۆکی
ئەرکانی هاوبەشی هێزهكانی ئهمریكا ، دوپاتیکردەوە،
کە واشنتۆن تا ئێستاش بە و پهڕی نیگهرانیهوه له کردەوەکانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دهڕوانێت .
هەواڵ:KNNC
ئهو فهرمانده سهربازییهی ئهمریكا راشیگهیاند؛ وڵاتهكهی لەڕێگەی سەرکردایەتی
سەربازییەوە چاودێری پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکات بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری و
پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆی و هاوپەیمانەکانی.
كین لهمیانهی بهشداریكردنی لهكۆڕبهندی بهرگری
نیشتمانیی ڕیگان ئاماژهی بهوهكرد، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی به "ناوچەیەکی سەخت و یڕ لهئاڵنگاری" وەسف کرد وڕونیشیکردەوە کە دۆخی غەززە لەلایەن فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (CENTCOM) چاودێری دەکرێت و ئێران وەک "سەرچاوەیەکی بەردەوامی نیگەرانی" دەمێنێتەوە.
سەبارەت بە ئاڵنگارییه
جیهانییەکان كین ڕایگەیاند ؛ ناوچەی ئاسیا و زەریای هێمن پێگهیهكی گرنكی له ستراتیژی
سەربازی ئەمریکا داگیركردوه.
هاوكات وڵاتی چینی وەک
"بەرچاوترین ئاڵنگاری ستراتیژی" دەستنیشانکرد و جەختی لەسەر پێویستی
سوپای ئەمریکا کردەوە کە خاوەنی بژاردەی ڕێگری جۆراوجۆر بێت لەسەر بنەمای داهێنان
و باڵادەستی تەکنەلۆژیادا.
281 جار خوێندراوەتەوە