بڕیاره ئه‌مڕۆ یەکێتیی ئەوروپا پاره‌ی بانکی ناوەندیی ڕوسیا كه له‌به‌لژیكا دانراوه
بلۆك بكات و وه‌ك قه‌رز بیداته ئۆكرانیا .
هەواڵ:KNNC
ئاژانسی بلومبێرگ دوپاتیكرده‌وه ،كه یەکێتیی ئەوروپا لە ڕووی مەبدەئیییەوە
لە ڕێککەوتن لەسەر پێشنیارێک کە ڕێگا خۆش دەکات بۆ بەکارهێنانی سەروەت و سامانی ڕووسیا
بۆ پێدانی قەرز بە ئۆکرانیا نزیك بوه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه بەلژیکا ناڕەزایی دەربڕیوه بەرامبەر بە بەکارهێنانی
سەروەت و سامانی ڕووسیا بۆ قەرزدان بە ئۆکرانیا وترسی ئەوەی هەیە ئەگەر بە شێوەیەکی
کت‌وپڕ بلۆككردنه‌كه هەڵبگیرێت، ناچار بێت
ئەو پارانە بداتەوە.
بەپێی خەمڵاندنەکان زیاتر لە 200 ملیار یۆرۆ لە سەروەت و سامانی ڕوسیا لە یەکێتی
ئەوروپادایە کە زۆربەیان لە نێو بانكی یۆرۆکلیه‌ر له‌به‌لژیكا دانراون و ئەم سەروەت
و سامانانەش ساڵانە لە نێوان 2.5 بۆ ٣3ملیار یۆرۆ قازانج بۆ حکومەتی بەلجیکا ده‌سته‌به‌ر
ده‌كه‌ن.
366 جار خوێندراوەتەوە