ئەمڕۆ هەوری سوپەرسێڵ دەگاتە هەرێمی کوردستان و
هۆشداریی دەدرێت.
هەواڵ:KNNC
بارانبارین بەردەوامە و ئاراس جەبار شارەزای
بواری کەشناسیی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە بۆ بەرەبەیانی سبەی چوارشەممە هەرێمی کوردستان
دەکەوێتە ناو قوڵبوونەوەی کاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور، کە لەم
قۆناغەدا، بارستەهەوایەکی زۆر شێدار لە ناوچەکانی باکووری سعودیەوە دەگاتە
ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، لەگەڵ هاتنی بارستەهەوایەکی سارد و شێداریش،
کە لە دەریای ناوەڕاستەوە دێت و زیاتر لە ئاستە بەرزەکانی بەرگەهەوادا کۆدەبێتەوە.
وتیشی ئەمە دەبێتەهۆی دروستبوونی
ناسەقامگیرییەکی بەهێز لە کەشی ناوچەکەدا و دروستبوونی هەورەکان لە جۆری
کەڵەکەهەوری سوپەرسێڵ بە توندی و هێزی جیاوازەوە لەسەر ناوچە جیاجیاکانی عێراق و
هەرێمی کوردستان، کە ئەم جۆرە هەورانەش، بارستە و قەبارەیەکی گەورەیان هەیە بە
بارانی زۆر بەهێز و تەرزەی زۆر و هەندێکجار بە تەرزەی گەورەوە دابارینیان دەبێت،
کە لە ماوەیەکی کەمدا مەترسی دروستدەکەن لەسەر ئەو ناوچانەی کە لەسەریان
دروستدەبێت یان تێپەڕدەبێت بەسەریاندا بەهۆی زۆریی بڕی دابارینەکانیان، کە
دەبێتەهۆی دروستبوونی لافاوی خێرا و بەهێز.
لەبارەی کاریگەرییەکەی بۆسەر ناوچەکان ئاراس جەبار
وتی، لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئەگەری دروستبوونی ئەم جۆرە هەورە هەیە،
هەر شوێنە و لە کاتێکی جیاوازدا، واتا کاتژمێرێکی دیاریکراو پێشبینی ناکرێت کە
بڵێین کام شوێن و ناوچە لە کام کاتژمێردا بارودۆخێکی لەو جۆرەی بۆ دروستدەبێت،
تەنها دەتوانن بڵێن لەو ماوەیەدا هەرێمی کوردستان لەژێر کاریگەریی ناسەقامگیرییەکی
زۆری کەشوهەوادا دەبێت.
هەورێكی نزم و تاریك و قەبارە گەورەیە و هەڵگڕی
شێیەكی زۆرە، و هەورە بروسكە و بارانی بەخوڕ و تەرزەی پێوەیە، لەگەڵیدا خێرای با زیاد
دەکات، بارانی بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لەخۆگرتوە و بگاتە هەر ناوچەیەک ئەگەری
دروستبوونی لافاو هەیە، هەر بۆیە هۆشداریی دراوەتە هاووڵاتییان کە بۆ کاری پێویست نەبێت نەچنە دەرەوە، بە تایبەت ئەو شوێنانەی مەترسییان لەسەرە...
702 جار خوێندراوەتەوە