عەبدوڵڵا ئۆجالان دەڵێت
لەگەڵ دەوڵەت ڕیککەوتن کراوە لەبارەی ئاشتیی و ئێستا کاتی سازانە و سەردانی شاندی
پەرلەمانییش بۆ ئیمراڵی بە مێژویی ناودەبات.
هەواڵ:KNNC
گوڵستان کلچ کۆچیگیت سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی
گەلان-دەمپارتی و ئەندامی کۆمسیۆنی چارەسەریی و سەردانیکەی ئیمراڵی لە لێدوانیدا
لەبارەی پڕۆسەی چارەسەریی ڕایگەیاند: عەبدوڵڵا ئۆجالان ریبەری زیندانیکراوی پارتی
کرێکارانی کوردستان-پەکەکە پێی ڕاگەیاندوون، "لەگەڵ دەوڵەتدا لەبارەی قۆناغ و
پڕۆسەکە گەیشتووین بە ڕێککەوتن، لە ئێستاشدا بە دوای کۆدەنگی و ڕێککەوتنی سیاسیدا
دەگەڕێین، هەورەها هاتنی ئەم شاندە وەک شاندێکی سیاسی گرنگە و دیدارێکی مێژووییە."
ئەندامی شاندەکەی
کۆمسیۆنی پەرلەمانی وتیشی، بەراورد بە دوێنێ هیوادارترین، چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ گرنگە، بەڵام تەنها لایەن کورد نییە و دەبێت بەڵام هەمووان بەرپرسیارییەتی کۆمەڵایەتییان
لە ئەستۆیە بۆ بونیاتنانی ئاشتی، بۆیە دەبێت خاوەنداری لە پڕۆسەکە بکەن چونکە ئاشتیی بۆ هەمووان و لە سودانی هەمووان دەبێت...
122 جار خوێندراوەتەوە