وەزارەتی ناوخۆی هه‌رێم چەند بڕیارێكی بۆ ئۆتۆمبێلی حكومی و خزمەتگوزاری ده‌ركرد

KNN : Kurdish News Network
07:15 - 03/12/2025
کوردستان
+
-

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە تایبەت بە ئۆتۆمبێلی حكومی دەركراوە ، تيايدا چەند بڕیارێك دراوە له‌وانه، ‌ نابێت ئۆتۆمبێلی  حكومی  جگە لە ژمارەی حكومی  هیچ ژمارەیەكی دیكە لێ بدات، تەنیا ئەگەر بە بڕیار ئۆتۆمبێلەكە ژمارەی شارستانی پێ درابێ، بەدەر لەوە ئۆتۆمبێلەكە دەستی بەسەردا دەگیرێت و رووبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە وفەرمانگەكەیشی لێ ئاگادار دەكرێتەوە.

هەواڵ:KNNC

وەزارەتی ناوخۆ ئەوەشی خستووەتە ڕوو: "ئۆتۆمبێلی خزمەتگوزاری ئەگەر ئەو ئۆتۆمبێلەی لەگەڵی بوو بەبێ فەرمانی شاندكردن، دەبێت لە لایەن بازگەكان رێگەی پێ نەدرێت لە ناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی دیكە لە رێگەی بازگەكان هاتوچۆ بكات." وەزارەتی ناوخۆ

باسی لەوەش كردووە، كە باجی رێگەپێدانی بەكارهێنانی ئۆتۆمبێلی میری دوای دەوام بە هەموو ئۆتۆمبێلێك نادرێت، تەنیا ئەو ئۆتۆمبێلانە نەبێت، كە بۆ كاری پێویستی فەرمانگە و وەزارەتەكانن، ئەوەش هاتووە: "فۆڕمی تایبەت هەیە بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی لەدوای

دەوام پێویستن بۆ بەكارهێنان، دەبێت رەزامەندیی هەبێت و وێنەی شۆفێری لەسەر بێت و هۆكار بەكارهێنانی بە ڕوونی دیار بكرێت.

بەپێی نووسراوەكە، ئۆتۆمبێلی خزمەتگوزاری دەبێت لەدوای كۆتاییهاتنی ئەركی فەرمی لە گۆڕەپانی فەرمانگە، یان هەر فەرمانگەیەكی حكومیی نزیك شوێنی نیشتەجێبوونی شۆفێرەكە رابگیرێت، ئەویش بەپێی تۆمارێكی تایبەت.

710 جار خوێندراوەتەوە