سودانی بە دۆناڵد ترەمپ دەڵێت بەپەرۆشبووە بۆ دروستکردنی دۆستایەتی لەگەڵیدا نەک دوژمنایەتی.
هەواڵ:KNNC
محمەد شیاع سودانی، سەرۆك
وەزیرانی عێراق لە وەڵامی قسەکانی ترەمپ کە ستایشی کردبو لەوەی سودانی کاندیدی
کردوە بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) نوسیویەتی: لەوکاتەوەی بەرپرسیارێتیم
وەرگرتوە، بە پەرۆشەوە بوم بۆ دروستکردنی دۆستایەتییەک کە خزمەت بە عێراق بکات، هەر
لە سەرەتاوە لەوە تێگەیشتم کەپەیوەندی دۆستایەتی نەک دوژمنایەتی، سەقامگیری و گەشەکردن
و خۆشگوزەرانی بۆ وڵاتەکەمان دابین دەکات.
1243 جار خوێندراوەتەوە