ئەردۆغان: جەهەپە کورد بەکاردەهێنێت و ئاشکرایە کێ خوێنی کوردی ڕشت

KNN : Kurdish News Network
01:24 - 03/12/2025
کوردستان
+
-

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەڵێت جەهەپە کورد بەکاردەهێنێت و تەنها دەنگی لێی دەوێت هەمووان باش دەزانن کێ بە ناوی بەرەنگاربوونەوەوە خوێنی کوردی ڕشت، دەشڵێت با ئۆزگور ئۆزەل سەیرێکی ئاوێنە بکات.

 

 

هەواڵ:KNNC


ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرککۆماری تورکیا لە نوێترین لێدوانیدا لە کۆبوونەوەی پارتەکەی لەبارەی پڕۆسەی چارەسەریی ڕایگەیاند: پرسەکە پرسێکی گرنگ و گەورەی تورکیایە و دەبێت هەمووان پاڵپشتییبن لەپێناوی وڵاتەکەدا.

 

ئەردۆغان ئۆپۆزسیۆن خەڵک ڕەشبین دەکەن، باسی کوردی کرد ڕووی قسەکانی کردە جەهەپە و وتی، جەهەپە کورد وەکو کۆگەی دەنگ بەکاردەهێنێت، ئەگەر کورد دەنگیان پێبدات ئەوا بەشن و ئەگەر دەنگیان نەداتێت ئەوا خراپن، هەمووان باش دەزانن کێ لە ڕابردوودا بە ناوەی بەرەنگاربوونەوەوە خوێنی کردوی ڕشتوە، ئەگەر ئۆزگور ئۆزەلی سەرۆکی جەهەپە دەیەوێت جەللاد و خوێنڕێژ ببینێت ئەوا با سەیری ئاوێنە بکات دەیبنێت.

 

لە بەشێکی قسەکانیدا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وتی، دەبێت کەموکورتییەکانی 100 ساڵی ڕابردووی تورکیا تێپەڕێندرێن و پێبنێنە قۆناغێکی دیکەوە، ئەگەر هەمووان بەو ئامانجە تێبکۆشن، ئەوا 86 ملیۆن کەس لە تورکیا دەبنە برا...

1279 جار خوێندراوەتەوە