وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی کۆرمۆر گەیشتە بەغداد

KNN : Kurdish News Network
03:44 - 03/12/2025
کوردستان
+
-

وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی کۆرمۆر گەیشتە بەغداد و بەرپرسانی ئەمەریکاش لەوبارەیەوە دەڵێن دەبێت چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

 

ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ تەواوکردنی کاروباری لیژنەی لێکۆڵینەوە لەهێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر گەشتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و عەبدولئەمیر شەممەری وەزیری ناوخۆ و حەمید شەتری سەرۆکی دەزگای هەواڵگری کۆببێتەوە.

 

 

ئامانجی کۆبوونەوەکە بۆ تەواوکردنی کارەکانی لیژنەی لێکۆڵینەوەیە لەهێرشەکەی سەر گێلگەی کۆرمۆر و ئاشکراکردنی ئەنجامدرانی هێرشەکە، ئەوەش دوای ئەوەدێت هەیینی ڕابردوو لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە پێکهات و بڕیاربوو لە 72 کاتژمێردا ئەنجامەکەی ڕابگەیەندرێت.

 

 

لەلایەکی دیکەوە پاش کۆبوونەوەی ئەمڕۆی هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مایکڵ ڕیگەس یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا لەبارەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر ڕایانگەیاند: پێویستە ئەنجامدەرانی هێرشەکە ئاشکرابکرێن و ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی بکرێنەوە، هەروەها چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت...

115 جار خوێندراوەتەوە