چوارچێوەی هەماهەنگی تاوتوێی دۆسیەی چەند کاندیدێکی
کردوە و هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیران بە کۆدەنگی دەبێت نەک کورسی زۆر و قورسایی.
هەواڵ:KNNC
چوارچێوەی هەمانەهگی شیعەکان بەردەوامە لە هەوڵەکانی
یەکلاکردنەوەی کاندیدێک بۆ سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق و لەوبارەیەوە ئەحمەد مەعموری،
وتەبێژی فەرمی هاوپەیمانی ئەساس ی عێراق ڕایگەیاند: لیژنەی تایبەت بە پرسەکە کە
ئەرکی چاوپێکەوتنە لەگەڵ بەربژێرەکان، تا ئێستا تاوتوێی دۆسییەی نۆ کاندیدی کردووەو،
تیشکی خستۆتە سەر بەرنامەکانیان لە بوارەکانی ئاسایش و ئابوری و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان.
ئاماژەی بەوەشدا، هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران لەسەر بنەمای
کۆدەنگی دەبێت کە نوێنەرایەتی هاوپەیمانییەکە بە گشتی بکات، دوور لە هاوكێشەی سەنگ
و قورسایی هەڵبژاردن، هاوکات ئەو قورساییانە لە دابەشکردنی وەزارەتەکاندا رەنگدەداتەوە
بۆ دەستەبەرکردنی نوێنەرایەتییەکی دادپەروەرانە.
ئەحمەد مەعموری جەختیشی لەوە کردەوە: حکومەتی داهاتوو
حکومەتێکی کۆدەنگی هەموو چین و توێژەکانی گەلی عێراق دەبێت، لەگەڵ گرنگیدان بە پابەندبون
بە وادە دەستورییەکان.
نزیکی مانگێک بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا تێپەڕیەوە شیعە و سوننە هەوڵەکانی خۆیان بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆکوەزیران و سەرۆکپەرلەمان چڕکردوەتەوە، پسکی سەرۆککۆماریس کە هی کوردە تا ئێستا هیچ کاندیدێکی لەبارەوەی نەخراوەتەڕوو.
170 جار خوێندراوەتەوە