ئیسرائیل سیستمی دژه ئاسمانیی خۆی به تیشكی لێزه‌ر به‌تێچوویه‌كی كه‌م به‌هێزتر ده‌كات به‌جۆرێك تێچوی هاویشتن و تێگرتنی تیشكێكی لێزه‌ری كه‌متر له‌نیو دۆلاره.
هەواڵ:KNNC
له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی
شه‌ڕو پێكدادانی نێوان ئیسرائیل و ئێران ، ته‌لئه‌بیب سه‌رگه‌رمی به‌هێزكردنی
سیستمی به‌رگری وڵاته‌كه‌یه‌تی و له‌كۆتایی ئه‌م مانگه‌شه‌وه چه‌كێكی نوێی لێزه‌ری
به‌كارده‌هێنێت.
یۆحان تسۆرێف، توێژەری
باڵا لە ئینستیتیوتی لێکۆڵینەوەکانی ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل، لە لێدوانێكی
رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: چه‌كه نوێكه‌ی ئیسرائیل كه‌ناوی لێنراوه تیشكی
ئاسنین خاوه‌نی توانایه‌كی به‌رزو تێچویه‌كی كه‌می هه‌یه ،به‌جۆرێك تێچوی هاویشتنی هه‌ر
تیشكێك بڕی كه‌متر له نیو دۆلاری تێده‌چێت له‌كاتێكدا هه‌ر موشه‌كێكی تایبه‌ت به سیستمی گومه‌زی
ئاسنین بڕی 35 بۆ 50 هه‌زار دۆلار خه‌رجییه‌كه‌یه‌تی.
تسۆرێڤ ده‌ڵێت" سیستەمی تیشکی ئاسنین بەرهەمی شەڕی
ئەم دواییەی لەگەڵ ئێران نییە، بەڵکو دەرئەنجامی پرۆسەیەکی درێژخایەنی پلاندانان و
حیساباتی ستراتیژییە لە چوارچێوەی پیشەسازییە ئەمنییەکانی ئیسرائیل‌دا.
جه‌ختی له‌وه‌شكردوه‌ته‌وه چه‌كه نوێكه‌ی وڵاته‌كه‌یان كه له‌كۆتایی ئه‌م مانگه‌وه ده‌چێته بواری جێیه‌جێكردنه‌وه توانای بەرپەرچدانەوەی
"هەموو جۆرە چەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی مەودای مامناوەند و کورت"ی هەیە،
واتە ئەوانەی لە غەززە، باشووری لوبنان، یان ناوچەکانی نزیک سنووری ئیسرائیلەوە هەڵدەدرێن.
سەبارەت بە مووشەکەکانی
دوورمەودا کە ئێران لە قوڵایی خاکی وڵاتەکەیەوە هەڵیاندەدا، ئەو دووپاتی دەکاتەوە
کە تا ئێستا توانای سیستەمەکەیان تێپەڕاندووە، بەڵام پەرەپێدانی زیاتر لە ئارادایە
بۆ زیادکردنی توانای مەودا و ڕێگریکردنیان لە داهاتوودا.
157 جار خوێندراوەتەوە