كۆشكی كرێملین دهڵێت؛سهرۆكی روسیا هەندێک پێشنیاری ئەمریکای بۆ کۆتایی
هێنان بە شەڕی ئۆکرانیا قبوڵ کردووە.
هەواڵ:KNNC
دیمیتری پێسکۆڤ،
وتەبێژی کرێملین ڕایگهیاند: ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی وڵاتهكهیان هەندێک پێشنیاری
ئەمریکای بۆ کۆتایی هێنان بە جهنگی ئۆکرانیا قبوڵ کردووە و هەندێکی دیکەشی ڕەتکردووەتەوە،
جەختیشی لەوە شکردەوە کە مۆسکۆ ئامادەیە لەگەڵ دانوستانکارانی ئەمریکا کۆببێتەوە
تا ئەو کاتەی کە پێویستە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن.
پێسکۆڤ، ئاماژهی
بهوهشكرد کە تا کاتژمێرەکانی بهره بەیانی ئهمرۆ لە مۆسکۆ گفتوگۆكانی نێوان
پۆتین و شاندی دانوستانكاری ئهمریكا كه
پێهاتبوون له ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی
ئەمریکا و جارێد کوشنەر زاوای سەرۆک ترامپ بهردهوام بووه.
وتەبێژی کرێملین
سوپاس و پێزانینی مۆسکۆی بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و ئیدارەکەی دەربڕی بۆ ڕۆڵی
ئەوان لە پاڵنانی چارەسەری ئاشتیانەی ململانێی ئۆکرانیا.
208 جار خوێندراوەتەوە