یه‌كێتیی ئه‌وروپا
له‌راپۆرتێكیدا جه‌ختیكردوه‌ته‌وه كه به‌كۆتایی هاتنی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د
كۆتایی به‌نه‌هامه‌تی سورییه‌كان نه‌هاتوه.
هەواڵ:KNNC
وه‌ك له‌راپۆرته‌كه‌كه‌ی
یه‌كێتیی ئه‌وروپا بۆكاروباری په‌نابه‌راندا هاتووه،ده‌سه‌ڵاتی كاتیی سوریا به‌ره‌و
هه‌ڵوه‌شانه‌وه چوه‌و دۆخی مرۆییش له‌و وڵاته‌دا زۆر خراپه‌و پێویستی به‌پاراستنی
نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه.
له‌راپۆرته‌كه‌دا
ئه‌وه دووپاتكراوه‌ته‌وه، به‌هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كاتی له‌سوریا قۆناغێكی
تری دژواری فره ناوه‌ندی هێز هاتوه‌ته ئاراوه و هه‌ندێك ناوچه‌ی سوریاش له‌ژێركۆنترۆڵی
گروپه چه‌كداره‌كاندایه و داعش‌یش له‌ناوچه دووره ده‌سته‌كان ده‌ستیان به‌چالاكییه‌كانیان
كردوه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه
كه ناوچه‌كانی ژێر ڕكێڤی هه‌سه‌ده له‌باكورو خۆرهه‌ڵاتی سوریا پارێزگاری له‌ژێرخانی
سه‌ربای و ئه‌منی خۆی كردوه‌و دیمه‌شقیش ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتێكی رووكه‌شی له‌سه‌ر نه‌خشه
هه‌یه.
125 جار خوێندراوەتەوە