مارکۆ ڕۆبیۆ: ڤەنزوێلا دەبێتە پێگەی ئێران و حزبوڵڵای لوبنانی

KNN : Kurdish News Network
12:04 - 03/12/2025
جیهان
+
-

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت ڤەنزوێلا هۆکاریی ناسەقامگیریی ناوچەکەیە و پێگە بۆ ئێران و حزبوڵڵای لوبنانی دابین دەکات.

 

 

هەواڵ:KNNC

مارک ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە لێدوانێکی نوێیدا لەبارەی دۆخی وڵاتەکەی لەگەڵ ڤەنزوێلا ڕایگەیاند: ڤەنزوێلا بووەتە هۆکاری پشێویی و نائارامیی ناوچەکە.

 

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا وتی، مەترسییەکانی ڤەنزوێلا کەمنین و ئەوان پێگە و جێگە بۆ ئێران و حزبوڵڵای لوبنانی و هاوشێوەکانیان دابین دەکەن ئەوەش هەڕەشيیەکیی ڕاستیینەیە لەسەر ناوچەکە.

 

 

ڕۆبیۆ وتیشی، نیکۆلاس مادۆرۆ ڕێگە بە گواستنەوەی ئەو کۆکایین و هۆشبەرانە دەدات کە لە کۆڵۆمبیا و ڵاتانی دیکەوە بەرهەمدێن لە ڤەنزوێلاوە بگوازرێنەوە بۆ ئەمەریکا، بڕیاری بەرەنگاربوونەوەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکاش بۆ ماددەی هۆشبەر، مادۆرۆی نیگەرانکردوە ئەوەش بەڵگەی کاری قاچاخی ڤەنزوێلایە بە ماددەی هۆشبەرەوە...

 

145 جار خوێندراوەتەوە