په‌رله‌مانتارێكی
ئێرانی مه‌رجه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكای بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ی
ئاشكرایكرد كه خۆی له‌سێ مه‌رجدا ده‌بینێته‌وه.
هەواڵ:KNNC
ماڵپه‌ڕی شه‌هر خه‌به‌ر،
لە زاری موجتەبا زولنوری، ئەندامی کۆمیسیۆنی ماف و دادی پەرلەمانی ئێران، بڵاوی
کردەوە، سەرۆکی ئەمەریکا له‌رێگه‌ی موحه‌مەد بن سەلمان، شازادەی جێنشنی سعودیە، ،
سێ مەرجی بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران ڕاگه‌یاندوه كه ئه‌وانیش بریتین له: ڕاگرتنی
پیتاندنی یۆرانیوم، هاوكاری نه‌كردنی به‌ره‌ی به‌رخودان و مقاوه‌مه له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی
مه‌ودای موشه‌كه‌كانی ئێران.
به‌وته‌ی زولنوری پێویسته دانوستان و گفتوگۆلەسەر بنەمای پێدان و سه‌ندن بێت، نەک له‌سه‌ر
بنه‌مای خواست و به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نی به‌رامبه‌ر هه‌ربۆیه ئه‌و مه‌رجانه‌ی تره‌مپ
له‌لایه‌ن تارانه‌وه په‌سه‌ندكراوو لۆژیكی نین.
1852 جار خوێندراوەتەوە