پارەی مۆلیدەی مانگی ڕابردوو لە هاوڵاتییان وەرناگیرێت و ستافی پڕۆژەی
ڕووناکی پارەکە دەدەن.
هەواڵ:KNNC
دوای هێرشەکەی
سەرکۆرمۆر و پچڕانی کارەبا بۆ چەند ڕۆژێک، چەند کاتژمێرێک کارەبای مۆلیدە درایە
هاووڵاتییان و وا بڵاوکرایەوە کە پارەکەی لە هاووڵاتییان وەردەگیرێت، لەوبارەیەوە عوسمان
محەممەد سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان ڕایگەیاند، لەو ڕۆژەی کێشەی کوژانەوەی
کارەبای نیشتمانی دروستبوو و مۆلیدە ئەهلییەکان کاریانپێکرایەوە بڕیاربوو پارەکە لە
هاوڵاتییان وەربگیرێت، بەڵام ئێستا بڕیارەکە گۆڕاوە و پارە لە هاووڵاتیی
وەرناگیرێت،
ئاماژەی بەوەشکرد، پارەکە
لە هاوڵاتییان وەرناگیرێت و مۆلیدە ئەهلییەکان لەگەڵ ستافی پرۆژەی رووناکی لەوبارەیەوە
لە گفتوگۆدان، پێدەچێت ئەوان پارەکە بخەنە سەر هەژمارەکانیان....
822 جار خوێندراوەتەوە